دۆسیەی زیاتر لە 25 هەزار زیندانی سیاسیی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە سەر عێراق
- کوردستان
- 11 ئازار

ژمارەیەک زیندانی سیاسی لە بەردەم وەزارەتی شەهیدان
ئاڤا نیوز
گواستنەوەی مامەڵەی زیندانیان و گیراوی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان سەرجەم ڕێکارەکانی بڕیوە و 25 هەزار و 807 مامەڵەکانیان گواستراوەتەوە سەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق.
وێنە گەورەکە: بە گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی بۆسەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق کۆمەڵێک ماف و ئیمتیازی پێدەدرێت کە زیادبوونی مینحە، قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی لە زیندانبوون، پێدانی زەوی و پارە بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و دابینکردنی بڕێک بۆ چارەسەر یان خوێندن یاخود حەج و عومرە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسووڵ، بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤای گوت، "بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2006 کە بە یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2013 هەموار کراوەتەوە، بە گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆسەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق سودمەند دەبێت لەهەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی زیندانیانی سیاسی لە عێراق لێی سوودمەندن."
گوتیشی، "17هەزار و 537 کەس کە هێشتا ڕێکارەکانی مامەڵەی زیندانی سیاسیان و دۆسیەکانیان تەواو نەبووە چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەی دۆسیەکانیان دەکرێت."
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی کە زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە گواستنەوەی دۆسییەکانیان سوودمەنددەبن بریتین لە:-
مینحەی زیندانیانی سیاسی دەبێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.
-پارچەیەک زەوینان پێدەدرێت.
-قەرەبووی ئەو ڕۆژانەیان بۆ دەکرێتەوە کە لەزیندان بوونە.
-بڕێک پارەیان پێدەدرێت بۆ دروست کردنی یەکەی بیشتەجێبوون.
-پێنج ملیۆن دیناریان بۆ یەکێک لەو مەبەستانە بۆ خەرج دەکرێت، 'چارەسەر و خوێندن لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، حەج و عەمرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت