
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران دێتە دەنگ و ڕایدەگەیێنێت: ئەوەی دژی فەرمانبەران دەکرێت، قبووڵکراو نییە.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا کە هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 ڕێککەوتنیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی شووبات نەنێردراوە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ناکرێت تەیف سامی بە تاکلایەنە مامەڵە بکات و پێویستە ڕوون بکرێتەوە کێ لە پشت ئازاردانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەمە قبووڵکراو نییە.
- هەموو جارێک تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆتایی مانگدا بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەران.
-هەندیک کەس لە بەغدا لەسەر گەندەڵی دەرکراون و شکستیان خواردووە، کەچی لە میدیا شەرعییەت بە کارەکانی تەیف سامی دەدەن.
-پێویستە محەممەد شیاع سوودانی ڕوون بێت لەگەڵمان، چونکە چەند جارێکی گوتوویەتی مووچە دەنێرم.
- نووسراوێکمان ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردووە کە نابێت زانیاریی فەرمانبەر بڵاوبکرێتەوە، زانیاریی فەرمانبەر تەنها دەبێت لەنێوان خۆی و بانکەکە بێت.
- ئەو زانیارییانەی لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواکراون، لە من داوا نەکراوە کە مووچەخۆری عێراقم، ئەمە بۆ دواخستنی پڕۆسەی خەرجکردنی پارەیە.
لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەوەی تەیف سامی دەیكات كە تەنیا ئەو نییە، بەڵكو سیاسەتێكە دژی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردسنان، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت، چونكە نە پەرلەمانتارانی كورد نە سیاسییەكانی كورد ئەمە قبووڵ ناكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






