
محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنییدا بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لە هێرشکردنەسەر ئەو سوورییانەی لە عێراق کاردەکەن، جەختیشی کردەوە کە ئەو ڕەفتارە لەگەڵ ڕەوشتی ڕەسەنی عێراقییەکان یەکناگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەرامبەر ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە لە سووریا ڕوویاندا و هێرش دەکرایە سەر خەڵکی عەلەوی و دەکوژران و سووکایەتییان پێ دەکرا، گروپە چەکدارە شیعەکانی عێراق وەک هەڵوێستێک بەرامبەر ئەم کارانە هەڵیانکووتاوەتە سەر چەند هاووڵاتییەکی سووری کە لە عێراق کاردەکەن و هەراسانیان کردوون، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆ و دەرەوەی عێراقی لێ کەوتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لیژنەیەکی ئەمنی بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنا.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند:
٠ دوای ئەوەی گرووپێک بەناوی "ڕێکخستنەکانی یا عەلی میللی" توندوتیژییان بەرامبەر سوورییەکان ئەنجامدا کە لە عێراق کاردەکەن، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنیدا بۆ لێپرسینەوە لەو کارە نایاساییانە کە لەگەڵ خووڕەوشتی ڕەسەنی عێراقییەکان یەکناگرێتەوە.
٠ ئەم ڕەفتارانە بەپێی یاسا سەرکۆنە کراون و پێچەوانەی هەموو بەها مرۆیی و ڕەوشتییەکانن، بە پێشێلکردنی شکۆی مرۆڤ و مافەکانی دادەنرێن.
٠ جەخت لە پتەوی پەیوەندیی دۆستایەتی نێوان گەلانی عێراق و سووریا دەکەینەوە، هەر کەسێکیش دەستی لەو پێشێلکارییانەدا هەبووبێت، بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بەبێ ئەوەی ئاسانکاریی یان چاوپۆشی لێبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






