
نەخشەی بۆری گواستنەوەی نەوت لە کەرکووکەوە بۆ بەندەری بانیاس لە سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی سووریا ئەگەری کاراکردنەوەی بۆری بانیاس بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ دەریای ناوەڕاست ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هێشتا ئەو پرسە چارەسەر نەکراوە.
وێنە گەورەکە: بۆری کەرکووک – بانیاس لەنێوان عێراق و سووریا، لە مانگی نیسانی ساڵی 1952 کەوتە کار و لە مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ بەفەرمی کرایەوە، کە لە ڕێگەیەوە نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکی دەگواستەوە بەندەری بانیاس لە سووریا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت و سامانە کانزاییەکانی سووریا ڕایگەیاند، هیچ دانووستاندنێک نییە بۆ هاوردەکردنی نەوت لە عێراق و سعوودیەوە، بەڵکو وەزارەتی نەوت، نەوتی خاو هاوردە دەکات بە ڕاگەیاندنی تەندەر بۆ بەدەستهێنانی باشترین بژاردە بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی متمانەپێکراو لەچوارچێوەی مەرجەکانی گرێبەستدا.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد سلێمان، ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتەکەیان تەندەرەکانی بۆ دابینکردنی نەوتی خاوی سووک و قورس و بەرهەمە نەوتییەکانی وەکو بەنزین، گازوایل، نەوتی سپی و غازی ماڵان ڕاگەیاند، گرێبەستییەکانیش لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی تەندەرەکانیان بردەوە، تەواو کرا.
لە لایەکی دیکەوە : سەبارەت بە ئایندەی بۆری نەوتی عێراق- سووریا و تا چەند کارا دەبێت بۆ هاوردەکردنی نەوتی خاو و کارپێکردنی پاڵاوگە لەکار وەستاوەکان، ئەحمەد سلێمان ڕایگەیاند: "هێڵی بۆریی عێراق- سووریا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە و هێشتا ئەم بابەتە چارەسەر نەکراوە".
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕازیلی بە شێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران شکست بێنێت کارەسات دروست دەبێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات