
وێنەی وریا غەفووری، یاریزانی بەناوبانگی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کافێکەی لە شاری تاران
ئاڤا نیوز
"کافێ وریا"، کە خاوەندارێتییەکەی بۆ وریا غەفووری، یاریزانی کوردی پێشووی تۆپی پێی ئێران دەگەرێتەوە، بەهۆی سەردانی گۆرانیبێژێکی دژە دەسەڵاتی ئێران لەلایەن حکومەتەوە لە شاری تاران داخرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە پەیجی "کافێ وریا" لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی داخرانی کافێکەی بڵاو کردەوە، بەڵام ئاماژەی بۆ هۆکاری داخستنی کافێکە نەکردبوو، تەنیا ئاماژەی بەوە دابوو تاوەکو کاتێکی نادیار داخراوە و سپاسی پشتگیری خەڵکی کردبوو لەوبارەیەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری تاران بە ئاڤا میدیای گوت: کافێ وریا بەهۆکاری سیاسی و بە دیاریکراوی لەبەر سەردانی توماج ساڵحی، گۆرانیبێژی ناڕازی لە دەسەڵاتی ئێران داخراوە.
زانیاریی زیاتر: وێنەی سەردانی توماج ساڵحی، کاتێک دوای سەردانەکە وریا غەفوری بەڕێی دەکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکان هەرزوو بڵاو کرایەوە.
ئەمەش بزانە: توماج ساڵحی، گۆرانییەکانی ناوەرۆکی سیاسییان هەیە و دژی سیاستەکانی حکومەتی ئێرانن، لەم نێوەندەشدا چەندینجار دەستگیر کراوە، دوایینجارش کە دەستگیرکرا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی زۆر حوکمەکەی شکێنرا.
پێدراوە ڕاستییەکان: وریا غەفووری لەدایکبووی ساڵی 1987 شاری سنەیە، کاپتنی پێشووی یانەی ئیستقلالی تارانە. یەک ساڵ لەمەوبەر ئەو کافێیەی لە تاران کردەوە. وریا غەفووری بە هەڵوێستەکانی دژی حکومەتی ئێران و بۆ پشتگیری لە خەڵک ناوبانگی هەیە و بەم هۆیەشەوە لە تۆپی پێی ئێران دوورخرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






