دوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و کوەیت
ئاڤا نیوز
سەرەڕای چەندین داواکاری لەلایەن پیاوانی ئایینی و وتاربێژانی مزگەوتەکان بۆ دواخستنی یاریی نێوان عێراق و کوێت کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی بریندارکردنی ئیمام عەلی، یارییەکە لە وادەی خۆیدا دەکرێت و دوا ناخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کاتژمێر 9:15ـی ئێوارەی سبەی پێنجشەممە 20-03-2025، یاریی نێوان عێراق و کوێت لە چوارچێوەی گەڕی حەوتەمی کۆمەڵەی Bی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 لە بەسرە بەڕێوەبچێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە پیاوانیی ئایینی شیعە و وتاربێژانی مزگەوتەکان داوایان کردووە کاتی ئەم یارییە دوابخرێت، چونکە هاوکاتە لەگەڵ یادی برینداربوونی ئیمام عەلی، ئەو یادە ناخۆشە بۆ ئەوان.
لێدوانی فەرمی: لەسەر داواکاری ئەو وتاربێژانە، ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاند، ناکرێت یاریی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر کوەیت دوابخرێت، چونکە وادەی یارییەکە پێشوەخت لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی (فیفا)وە دیاری کراوە و ناکرێت گۆڕانکاری بەسەردا بکرێت یان دوابخرێت.
لەلایەکی دیکە: عەقیل فرەیجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەبەر ڕێزگرتن لە ڕۆژانی برینداربوون و شەهیدبوونی ئیمام عەلی، بڕیاردرا لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی عێراق و کوەیت، هەر جۆرە ئاهەنگێک قەدەغە بکرێت.
ئەمەش بزانە: عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب ڕۆژی 21ـی ڕەمەزانی ساڵی 40ـی کۆچی گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای سێ ڕۆژ لە بریندارکردنی لەسەر دەستی عەبدولڕەحمانی کوڕی مەلجەم لە مزگەوتی کووفە لەکاتی نوێژی بەیانیدا. بەم بۆنەیەشەوە ساڵانە موسڵمانانی شیعە مەزهەب شەوێک پێشتر و ڕۆژانی دواتر یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە و ماتەم دەگێڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر بە هاشتاگ سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی: عێراق لە ساڵی 2026 ماڵئاوایی لە پارەدانی کاش دەکات