قۆناغێکی نوێ لەنێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات
- کوردستان
- 19 ئازار
پارتی و یەکێتی دوای جەژنی ڕەمەزان سەرجەم پۆستەکان یەکلایی دەکەنەوە و حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی ڕادەگەیێنن، گرافیک: مەڕوان هێمن
ئاڤا نیوز
قۆناغێکی نوێ لەنێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10 دەستپێدەکات، قۆناغی دابەشکردنی پشک و پۆستەکان، بۆ ئەمەش ڕێککەوتن لە نێوانیاندا هەیە، بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان جارێکی دیکە کۆببنەوە و سەرجەم پۆستەکان یەکلایی بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتی لە قۆناغی کۆتاییدایە. دوێنێ ئێوارەش شاندی دانوستانکاری هەردوولا ڕەشنووسی بەڕێوەبردنی حکومەت و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانیان تەواو کرد.
لێدوانە فەرمییەکان: ئەوەی لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای هەردوو حیزب دەگوترێت پێکهێنانی حکومەتی نوێ زۆری نەماوە. نێچیرڤان بارزانی لە پارتی و قوباد تاڵەبانی لە یەکێتی لە نوێترین لێدوانیاندا دەڵێن: گفتوگۆکان باش چوونەتە پێشەوە و دۆخی ئهرێنی ڕەخساوە، پرۆسهی پێكهێنانی حكومهت خێراتر بووه و گهشبینن له ماوهیهكی نزیكدا حكومهتی نوێ ڕابگەیێنرێت.
سەرچاوەیەکی باڵای نێو سەرکردایەتی یەکێتیش بۆ ئاڤا دەڵێت: "پلان وایە لە سەرەتای مانگی چوار دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، دواتریش قۆناغەکانی دیکە دەستپێبکەن".
زانیاریی تایبەت: پارتی و یەکێتی سەرجەم پۆستەکانیان لەسەر سێ ستوون پۆلێن کردوون: پۆستە سیادییەکان، وەزارەتە سیادییەکان و وەزارەت و فەرمانگە خزمەتگورزارییەکان، سەرجەمیشیان لەسەر ئەو سێ بنەمایە دابەش دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ئەو پۆستانەی تاوەکو ئێستا یەکلابوونەتەوە ئەمانەن:
٠ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی و جێگرەکەی بۆ یەکێتی.
٠ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی و جێگرەکەی بۆ یەکێتی.
٠ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکێتی و جێگرەکەی بۆ پارتی.
٠ سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی و پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی پێکەوە دەنگی پێدەدەن.
٠ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیرە سیادییەکەی پشکی کورد لە بەغدا بۆ پارتی.
وردەکاریی زیاتر: یەکێتی چاوی لە چەند وەزارەتێکی سیادییە، لە سەرووی هەمووشیان وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و تەندروستین، ئەمەش تەوەری سەرەکی گفتوگۆی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان ئەم دوو حیزبە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا