
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق بەسەرپەرشتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دەستەبەرکردنی کارەبا بۆ هاوینی داهاتوو، ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاری عێراق کۆبووە و داوای پلانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و نەوت دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی کارەبا و غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت بەشێک لە پێداویستییەکانی کارەبای پێ دابین بکات، ئەگەری کەمبوونەوەی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا بەرز دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 24-3-2025، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی دانیشتنی دەیەمی ئەنجوومەنی ئابوری وەزاری کرد، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە وەزیرانی پلاندانان، دارایی، بازرگانی، کشتوکاڵ، پارێزگاری بانکی ناوەندی، سەرۆکی دەستەی دراو و جێگری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئابوری وەزاری بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە میوانداری یاریدەدەری وەزیری کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان، ئەنجوومەنی ئابووری وەزاری تاوتوێی پلانی وەزارەتی کارەبای بۆ هاوینی داهاتوو و کاردانەوەی کەمی هاوردەکردنی غازی ئێرانی کرد.
- بۆ جێگرەوەی غازی ئێران، ئەنجوومەنی ئابوری وەزاری باسی لەو میکانیزم ڕێوشوێنانە کرد کە هەردوو وەزارەتی کارەبا و نەوت دەیگرنەبەر بۆ بەردەوامیی دابینکردنی وزەی کارەبا.
- پێویستی پرسی بەرهەمهێنانی وزە لە ڕێگەی سیستەمی وزەی خۆرەوە بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان ڕەچاو بکرێت و هاندانی ئەم جۆرە پڕۆژانەش بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت