
بەهۆی تێکچوونی ڕێگاکان هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ زیاتر پشت بە ماتۆرسکیل دەبەستن، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی لافاو و داڕمانێکی زەوی لە دوورگەیەکی ئیندۆنیزیا، بەلایەنی کەمەوە 21 کەس گیانیان لە دەست داوە و پێنج کەسیش بێسەروشوێنن.
چیرۆکی سەرەکی: شەستەباران و ڕەهێڵە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و داڕمانی ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای دوورگەی سوومەترە لە وڵاتی ئیندۆنیزیا.
زیانە سەرەکییەکان: 18 کەس گیانیان لە دەست داوە و نزیکەی 46 هەزار کەسیش ئاوارە بوون. لافاو زیانی بە زیاتر لە 20 هەزار خانوو گەیاندووە؛ بەهۆی داڕمانەکە 14 خانوو ڕووخاون، لافاو هەشت پردی بردووە و کارەبای زۆربەی ناوچەکانیش پچڕاوە.
لە لایەکی دیکەوە: لە ناوچەیەکی تری ڕۆژئاوای دوورگەکە ئاستی ئاوی ڕووبارەکان هەڵکشاوە و بووەتە هۆی لافاو و داڕمانی تر، لەوێش لانیکەم سێ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسی ئاژانسی کەمکردنەوەی کارەساتی سرووشتیی ناوچەکە ڕایگەیاندووە: تەرمی 21 کەس دۆزراوەتەوە، هێشتا پێنج کەس بێسەروشوێنن. کاریگەریی لافاوەکە زۆر گەورەیە و ڕێگرە لە بەردەم پڕۆسەی بەهاناوەچووندا. وا ڕێگاکان پاک دەکەینەوە، ئۆتۆمبێلەکانمان ناتوانن دەربچن.
باکگراوند: ئیندۆنیزیا لە وەرزی بارانباریندا زووزوو تووشی داڕمان دەبێت. کێشەکەش بە هۆی بڕینەوەی دارستانەکان و بارانبارینی درێژخایەنەوە خراپتر بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا 20 کەس گیان لەدەست دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
34 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا 20 کەس گیان لەدەست دەدەن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا و سووریا لەبارەی هەسەدە کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میدیا جیهانییەکانەوە چۆن باسی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت؟
- هەواڵ
- 11 تشرینی دووەم
ترەمپ ستایشی شەرع دەکات
- جیهان
- 10 تشرینی دووەم
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- جیهان
- 10 تشرینی دووەم
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی





