هۆکارەکانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا دەکرێت؛ "یەکێکیان پشکەکانی چاڤی لاندە"
- کوردستان
- 13 ئاب

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پۆلیس دەستگیرکراوە و ئەمڕۆ لەبەردەم دادگا ئامادە دەکرێت. ئاشکراشی کرد کە ناوبراو لەسەر چەند سکاڵایەکەوە دەستگیرکراوە، یەکێکیان پەیوەستە بە پشکەکانی چاڤی لاندەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی کە لەسەری تۆمارکراوە، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە، بڕیارە دواتر ببرێتە بەردەم دادوەر.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە بڕیاری دادگای کەتنی سێی سلێمانی دوو لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی ژمارە'251 ک 2021' لە 4-8-2025، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرا، شەوی سێشەممە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کرا و ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر گیرایەبەر.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی، ڕۆژی 13-8-2025، شاسوار عەبدولواحید لەبەردەم دادگای کەتنی سێی سلێمانی دوو ئامادە دەکرێت، دەبێت ببرێتەوە بەردەم دادگای تایبەتمەند.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا شاسوار عەبدولواحید بەندکراوە و سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە: جووڵانەوەی نەوەی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری سەر یەکێتی بەبێ فەرمانی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید و بۆ شوێنێکی نادیار بردوویان".
هۆکارە زانراوەکان: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، شاسوار عەبدولواحید لەسەر چەند سکاڵایەک دەستگیرکراوە، یەکێک لە سکاڵاکان لەسەر پشکەکانی چاڤی لاندە. هەروەها یەکێکی تر لە سکاڵاکان لەلایەن پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






