بەهۆی هێرشکردنە سەر مەراسیمێک لە کەرکووک لێکۆلینەوە لەگەڵ هێزێکی حەشدی شەعبی دەکرێت
- عێراق
- 29 ئازار

ساتی سووتاندنی وێنەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە یادی ڕۆژی جیهانیی قودس لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
بەهۆی "ئاژاوەگێڕی و هێرشکردنە سەر مەراسیمێک" مامەڵەکردن لەگەڵ لیوای 63ـی حەشدی شەعبی لە کەرکووک ڕادەگیرێت و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان یادی ڕۆژی جیهانیی "قودس" دەکرێتەوە، لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکووکیش ئەم بۆنەیە بەرز ڕاگیرا، بەڵام هێزێکی سەر بە لیوای 63ی حەشدی شەعبی هەڵیانکوتایە سەر ئاهەنگەکە و دەستیان بە تەقەکردن کرد.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرماندەیی میحوەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە کە واژۆی حەمید ئیبراهیم عەبدولڕەزا، فەرماندەی میحوەرەکەی لەسەرە، داوا دەکات مامەڵەکردن لەگەڵ لیوای 63ـی حەشدی شەعبی ڕابگیرێت، تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ئاژاوەگێڕییە دەکرێت کە لە شوێنی کۆبوونەوەی ڕۆژی قودس ڕوویدا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: فەرماندەکە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتیی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەییەکەیان و ئەندامێتی ئاسایش و هەواڵگریی دەکات بۆ ناسینی بەرپرسی ئەو گرووپەی هەڵیانکوتایە سەر گردبوونەوەکە و تەقەیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی زۆری پێکهاتەی لیوای 63ـی حەشدی شەعبی، لە نەتەوەی تورکمانن و پێشتر لیوایەکی تایبەت بەخۆیان هەبوو، حاجی ئەحمەد ئەسعەد جابرلی، بەرپرسی ئێستای لیوای 63ـی حەشدی شەعبییە.
ئەمەش بزانە: یادی ڕۆژی جیهانیی قودس، چالاکییەکی ساڵانەیە کە لە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێت، مەبەست لەو چالاکییە پشتگیریکردنە لە خەڵکی فەلەستین و دژایەتیکردنی حکوومەتی ئیسرائیلە. یادەکەش لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە لە ساڵی 1979 کرا، تاکو ئێستا بەردەوام ڕێکدەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






