
دیمەنی گەشتیاران لە هاوینە هەواری بێخاڵ لە شاری هەولێر، وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نووسینگەی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت كە پلانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان. وەکو خۆی و بە سەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێ كرا، هاوكات ئامارەكانی تایبەت بە سێ ڕۆژەكەش ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەكە: دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی هەولێر بە سەرپەرشتیی پارێزگای هەولێر پلانیان بۆ سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دانا و بەپێی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی پارێزگاش پلانەكە بە تەواوی سەركەوتوو بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەلایەن لیژنەى ئەمنیى پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان، ئامادەکاری بۆ کرابوو، پلانەکە وەکو خۆی و بە سەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێ کرا.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی پارێزگای هەولێر ئامارەكانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بەم شێوەیە بوون:
٠ ژمارەی ئەوانەی تەنیا لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە بریتی بووە لە 76 هەزار و 654 گەشتیار.
٠ لە سێ ڕۆژی جەژن، 28 تاوان، لەلایەن پۆلیسی تاوان تۆمارکراون و هەر 28 تاوانەكەش ئاشكرا كراوە.
٠ چوار ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و 12 كەس بریندار بوونە.
٠ نۆ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە تۆمار كراون و هیچ زیانێكی گیانیان لێ نەكەوتووەتەوە.
٠ پێنج هەزار و 874 كەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە و 119 منداڵ لەدایك بوونە، 71 کوڕ و 48 کچ، هاوكات 669 نەشتەرگەریى جۆراوجۆر ئەنجام دراون.
٠ شەش هەزار و 956 تۆن زبڵ و پاشماوە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر کۆکراوەنەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت