
شێخ عەلی شێخ ئیلیاس، بابەشێخی ئێزدییان
ئاڤا نیوز
شێخ عەلی شێخ ئیلیاس، بابەشێخی ئێزدییان، نەخۆش دەکەوێت و بەپەلە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک.
چیرۆکی سەرەکی: میدیای فەرمی ئێزدییەکان لە سەرچاوەیەکی نێو نەخۆشخانەی ڤین لە شاری دهۆک بڵاویکردەوە، درەنگانی بابەشێخ، شەوی ڕابردوو بەپەلە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە ئەوەش دوای ئەوەی دووچاری لێدانی دوو جەڵتە بووەتەوە.
لێدوانی فەرمى: سەعید جردو، سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو بەهۆی لێدانی جەڵتە دۆخی تەندروستی بابەشێخ تێکچوو، ئێستاش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لەنێو ئێزدییاندا بریتییە لە ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدی و سەرۆک، کە له میر و چەندین پیاوی ئایینی پێک دێن، لەوەتەی 14-11-2020ـەوە، شێخ عەلی ئیلیاس وەکو بابەشێخ، لەلایەن میری ئێزدییان و جڤاتی ڕووحانی کوردانی ئێزدی، دەستنیشانکراوە.
باکگراوند: شێخ عەلی ئیلیاس لەدایکبووی ساڵی 1979ـی شارۆچکەی شێخانە، باوکی لە ساڵانی 1978 تاوەکو 1995، سەرکردەی ڕۆحی ئێزدییەکان بووە. لەوەتەی 14ـی تشرینی دووەمی 2020ـەوە لەلایەن میری ئێزدییانەوە، وەکو بابە شێخ دەستنیشانکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






