فایلی خەڵک؛ خراپی ڕێگا ئاستەنگ لەبەردەم هاتنی گەشتیاران بۆ سەرچاوەی زەڵم دروست دەکات
- کوردستان
- 8 نیسان
ئاڤا نیوز
خراپی ڕێگای گوندی زەڵم ئاستەنگ لەبەردەم هاتنی گەشتیاران دروست دەکات و شۆفێران و گەشتیارانیش داوای قیرتاوکردنی ڕێگاکە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لەناو گوندی زەڵم ئەو ڕێگایەی گەشتیاران دەگەیێنێت بە سەرچاوەی زەڵم بە درێژایی 300 مەتر تەواو نەکراوە و یەک سایدە، ڕێگاکە قوڕ و لیتە و بەردەڵانە، ئەمەش وای کردووە کە گەشتیاران نەتوانن بە ئاسانی بگەنە سەرچاوەی زەڵم و ئاستەنگی دروستکردووە.
زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنیری ئاڤا میدیا لە هەڵەبجە دەڵێ، ئەو بەشەی قیڕ نەکراوە تەنیا 300 مەترە کە بە 205 ملیۆن دینار چاک دەکرێ.
- گەشتیار و شۆفێران داوا دەکەن بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
- هۆكاری دواكەوتنی پڕۆژەكە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بوونی چەند خانوویێكی گوندەكە كە كەوتبووە سەر ڕێگاكە، هەرچەندە دواتر خانووەكان تەخت كران، بەڵام ئەمجارە بیانووی دیكە هاتە ناو بابەتەكە.
کاریگەریی و لێکەوتەکانی: كاسبكار و خاوەن فرۆشگا و شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەكە دەڵێن، "بەهۆی ئەو تۆزەی ڕێگاکەوە كار و كاسبیی ئێمەش پەكی كەوتووە و گەشتیار دێن، بەڵام بەهۆی خراپی ئەو ڕێگەیەوە بە ناچاری دەگەڕێنەوە".
لێدوانی فەرمی: كۆمپانیای جێبەجێكار و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار سەبارەت بە پڕۆژەكە قسەی جیاواز دەكات، محەممەد تالیب، ئەندازیاری کۆمپانیای جێبەجێکار دەڵێت، كارەكە ئاڵۆزە و پڕۆژەکە پێویستی بە دەستکاریکردنی هەردوو بۆڕی ئاوی خورماڵ و هەڵەبجە لەگەڵ بۆری ئاوەڕۆی گوندەکە هەیە، هەروەها پێویستە قوڵایی چەند مەترێک ببرێتە خوارەوە و 200 مەتر دیواری ڕاگر دروست بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بۆ ئاڤامیدیا ڕایگەیاند: کەشوهەوا، بارانبارین، هاتنی وەرزی گەشتیاری و نەبوونی سیولە هۆکاری دیکەن بۆ خاوبوونەوەی کارەکان. بەڵێنیشی دا کە لە کۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت و دانیشتوانی گوندی زەڵم و دوکاندارەکان لە کێشەی هاتووچۆ ڕزگاریان ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا