
گردبوونەوەی مامۆستایانی کەربەلا. وێنە؛ ،میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بۆ پێنجەم ڕۆژی لەسەر یەک، مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق درێژە بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانیان دەدەن و داوا لە پەرلەمان دەکەن، حکومەت بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان پابەند بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە لە پارێزگاکانی عێراق مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای دابەشکردنی زەویی و زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن، هەرچەندە حکومەتی عێراقیش بڕیاریداوە زەوی بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە تەرخان بکات و قەرزیی بانکییان بە سودی کەمتر لە 2% پێبدات، بەڵام مامۆستایان بەوە ڕازیی نین و داوای زیادکردنی دەرماڵە و مووچە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی هەماهەنگیی مامۆستا و فەرمانبەران لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق ڕایانگەیاند، هەرچەندە فشاریان لەسەرە تا بایکۆت بشکێنن، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی داواکارییەکانیان، بڕیاریان داوە درێژە بە بایکۆت و ناڕەزایی بدەن.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە داوا لە مامۆستا و فەرمانبەران دەکات لە شوێنی دیاریکراویی گردبوونەوە لە پارێزگاکانیان ئامادەبن، جەختیش دەکاتەوە کە بەهێزترین چەکی دەستیان ئەوەیە یەکگرتووبن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






