
ژمارەیەک ئاژەڵی دەستبەسەرکراو لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدا، ژمارەیەک ئاژەڵی بەرەڵا دەستبەسەر کران کە زیانیان بە درەختی سەر شەقام و بلوارەکان گەیاندووە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای نەبوونی دەوام لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، دوێنێ چوارشەممە لیژنەکانی شارەوانی توانییان نزیکەی 30 ئاژەڵی بەرەڵا دەستبەسەر بکەن.
لێدوانی فەرمی: فەرحان عیزەت، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤامیدیا ڕایگەیاند، ئەو ئاژەڵانەی دەستبەسەرکراون، مانگا و گوێرەکەن و زیانیان بە درەختی سەر شەقام و بلوارەکان گەیاندووە. هەروەها سیمای شارەکەیان ناشرین کردووە و پاکوخاوێنی شاریان تێکداوە.
- وتەبێژی شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو کە سزای دارایی بۆ خاوەنەکانیان دیاری کراوە، بە جۆرێک بۆ وڵاخی گەورە 150 هەزار و بۆ بچووکیش 75 هەزار دینار سزا دەدرێن.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا بەشێک لە خاوەن ئاژەڵەکان هاتوون و وڵاخەکانیان وەرگرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا