
پەرلەمانی چین- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی چین یاسایەكی هەموار كردەوە، كە بە هۆیەوە دەسەڵاتی زیاتر بە حیزبی كۆمۆنیست دەدات تا كۆنترۆڵی زیاتری بە سەر حكومەت و ئەنجوومەنی دەوڵەتدا هەبێت.
وێنە گەورەكە: كۆنگرەی نیشتیمانیی گەل، یان پەرلەمانی چین بە دوو هەزار و 883 دەنگی بەڵێ، هەشت دەنگی نەخێر و نۆ دەنگی خۆپاراستن لە دەنگدان، یاسای ئۆرگانیی ئەنجوومەنی دەوڵەتی هەموار كردەوە، بە گوێرەی هەموارەكە دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی دەوڵەت كە سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە سەرۆكایەتیی دەكات و سەرپەرشتی حكومەتە خۆجێییەكان دەكات، كەمتر دەكرێنەوە و دەسەڵاتی زیاتر بە حیزبی كۆمۆنیستی چین دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە هەمواری نوێی یاساكەدا هاتووە: دەبێت ئەنجوومەنی دەوڵەت بە تەواویی پاڵپشتیی لە دەسەڵاتی كۆمیتەی ناوەندیی حیزب و سەركردایەتییە یەكگرتوو و ناوەندییەكەی بكات و پەیڕەویی لە بیری، شی جینپینگ، سەرۆكی حیزبی كۆمۆنیست و سەرۆكی چین، بكات.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 1982 ەوە ئەمە یەكەمجار ئەم یاسایە هەموار دەكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا و زێلێنسکی لەگەڵ ترەمپ بە ڤیدیۆ قسە دەکەن
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ پووتین، زێلێنسکی دەتوانێت بەشدار بێت