
ئەبو مونتەزیر دەلۆیی، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی بەدر لە خانەقین
ئاڤا نیوز
لایەنێکی حەشدی شەعبی لە لوتکەی چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانییەوە پێكهێنانی لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 2025-11-11ـی دیارکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕی، پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ـی ساڵی 2018 کە عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ئەبو مونتەزیر دەلۆیی، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی بەدر لە خانەقین ڕایگەیاند: لەسەر لوتکەی شاخی ئەزمەرەوە لەپارێزگای سلێمانی خۆشەویستەوە، بڕیارماندا لەچوارچێوەی لیستێک بەشداری لەکێبڕکێی قەزای خانەقین لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەین.
زانیاریی زیاتر: دەلۆیی ئاماژەی بەوەشکرد، بە یەک کاندید کێبڕکێی لیستەکانی دیکەی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە دەکەین.
لە لایەکی دیکەوە: دوابەدوای بڵابوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە، ئاسایشی سلێمانی فەرمانی گرتنی بۆ کامەران وەیس عەلی موراد دەلۆیی ناسراو بە ئەبو مونتەزر دەلۆیی دەرکرد کە پێشتر بەرپرسی فەوجی 110ـی حەشـ.ـدی شەعبی بووە لە خانەقین.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی بەدر کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە و جگە لەکاری سیاسی باڵی سەربازی تایبەت بەخۆی هەیە و لایەنێکی سەرەکی حەشدی شەعبی پێکدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت