
دیمەنی مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەش دەنگدان دەبێت بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
وێنە گەورەکە: چەندین جار پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خراوەتە خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی نەبووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمرڕۆی پەرلەمان کە شەش بڕگە لەخۆی دەگرێت، بڕگەی یەکەمیان دەنگدانە بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بەم شێوەیەیە:
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
٠ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەموارکردنی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی ژمارە 20ـی ساڵی 2020.
٠خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی وەزارەتی پەروەردە.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتنی 28ـی 7ـی 1998 سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشی 11ـی ڕێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان.
٠ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی هەمواری یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی ژمارە 13ـی ساڵی 2018.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەست بە پرسی دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو، بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان نەکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت