
ئاریێڵ هێنری، سەرۆکوەزیرانی هایتی
ئاڤا نیوز
دوای تێکچوونی دۆخی هایتی بەهۆی باندەکانەوە، ئاریێڵ هێنری، سەرۆکوەزیرانی هایتی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە تووندوتیژی لە وڵاتی هایتی سەریهەڵداوە، گرووپ و باندە تاوانکارییەکان بەردەوام هێرشیان دەکردە سەر بنکەکانی پۆلیس، بەندیخانە و فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیان دەکرد.
بۆ چی گرنگە: بە دەست لەکارکێشانەوەی ئاریێڵ هێنری، ئامانجی باندە تووندڕەوەکان بەدیدێت و چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکان بێت.
قووڵتر: کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر داوای کۆمەڵەی کاریبە (کاریکوم) بە بەشداری ئەمریکا، کەنەدا و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو. ئەمریکا 133 ملیۆن دۆلار و کەنەدا 91 ملیۆن دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تەرخان کرد.
هەریەک لە وڵاتامی فەرەنسا، ئەڵمانیا، جامایکا و ئیسپانیا پشکییان دەبێت لە هاوکاریی لۆجستی دارایی بۆ وڵاتەکە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عیرفان عەلی، سەرۆکی گویانا کاریکۆم دەڵێت: "ئێمە ئاگاداری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئاریێل هێنری بووین"، بە "ڕێککەوتنێکی حوکمڕانی ئینتقالی دەیبینین کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سوپای عێراق: لە سەر شەڕەکەی کەرکووک گەیشتووینەتە ئەنجامی ورد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: پابەندین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
47 خولەک لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران، ڕووسیا و چین لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا 20 کەس گیان لەدەست دەدەن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا و سووریا لەبارەی هەسەدە کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 11 تشرینی دووەم
ترەمپ ستایشی شەرع دەکات





