
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وینە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای 12 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دەنگیدا لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا، بەڵام تا ئەمڕۆ، حکومەتی فیدراڵ وەک 19ـهەمین پارێزگای وڵاتەکەی مامەڵەی لەگەڵدا نەدەکرد، ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجە بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.
لێدوانی فەرمی: سەگڤان یوسف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە درا و بەوەش هەڵەبجە بەفەرمی بووە 19ـهەمین پارێزگای عێراق.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەگڤان یوسف، لە کۆبوونەوەکەدا هەندێک پەرلەمانتار ویستیان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی تەلەعفەر بکەن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی پڕۆژەکە تێنەپەڕی و بەشێک لە پەرلەمانتارانیش پێداگربوون کە بابەتی دروستکردنی پارێزگا تەنیا لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران دایە و ناکرێت ئەم پڕۆژەیاسایە لەناو پەرلەمانەوە ئامادە بکرێت و خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت