
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی ساڵێک لە دەرچوونی بڕیاری بەقەزابوونی خورماڵ هێشتا ڕێککارە کارگێڕییەکانی بە قەزابوونی تەواو نەکردووە و قایمقامی قەزاکەش دەستبەکار نەبووە، پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت، "تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە قایمقامی خورماڵ یەکلایی دەبێتەوە". ئاڤا میدیا ناوی بەهێزترین کاندیدی قایمقامی قەزاکە بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، خورماڵ بووەتە قەزا، ئێستا تەنیا ئەوە ماوە فەرمانێک دەربکرێت و کەسێک بە قایمقامی قەزاکە دەستنیشان بکرێت، ئەوەش لە بەرنامەدایە و هەوڵ دەدەین تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کێشەکە چارەسەر بکەین و قایمقام یەکلابکەینەوە و فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەربچێت".
زانیاریی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، چەند کەسێک داوای وەرگرتنی پۆستی قایمقامی خورماڵیان کردووە بەڵام بەهێزترین کاندیدیان فەرەیدون مەحموود، بەڕێوەبەری ئێستای ناحیەی خورماڵە.
لێدوانی فەرمی: فەرەیدوون مەحموود، بەرێوەبەری ناحیەی خورماڵ لەبارەی وەرگرتنی پۆستەکەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "چەند جارێک بۆ بابەتی یەکلاکردنەوەی قایمقامی خورماڵ سەردانی هەولێر و وەزارەتی ناوخۆم کردووە، ئێستا دەسەڵاتی دانانی قایمقام دراوەتە دەستی نوخشە ناسیح، پاریزگاری هەڵەبجە، ئەویش داوای سیڤی و زانیارییەکانی منی کردووە و بۆم ناردووە و چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی پرسەکەین".
باکگراوند: دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە ڕێکەوتی 30ی تەممووزی 2023، بڕیاری بەقەزاکردنی ناحیەی خورماڵی لە پارێزگای هەڵەبجە دەرکرد، ڕۆژی 9ی ئایاری 2024 نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پاڵپشت به یاسای سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، ژماره یەکی ساڵی 2005ی ههموارکراو و لهبهر ڕۆشناییی داواکاریی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان، بڕیاری دا به هێنانهکایهی قهزای خورماڵ له سنووری پارێزگای ههڵهبجه به ههمان سنووری ناحیهی خورماڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دیکە بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
ڕوانگەی ئیکۆ: گەنجینەی ئەمریکا 35 بانکی عێراقی سزا دەدات
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل شاری غەززە "کۆنترۆڵ" دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: بەمزووانە کۆبوونەوەی نێوان پووتین و ترەمپ ئەنجام دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک سەرۆک شارەوانییەک و موختارێک دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن