
ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستپێدەکات
ئاڤا نیوز
دیداری سلێمانی بە بەشداریی چەندین سەرۆک و سەرکردەی ناوخۆیی و جیهانی لە سلێمانی دەستپێدەکات و گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 16-4-2025، کاتژمێر 10:00 نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە 700 بەرپرسی ناوخۆیی و جیهانی بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین پانێڵ ئەنجام دەدرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشداربووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ئەمانەن:
هەرێمی کوردستان
لە دیدارەکە هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و ده‌یان كه‌سایه‌تی دیكه به‌شدار دەبن و پانێڵیان دەبێت.
عێراق
له عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، ئیحسان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت و ژماره‌یه‌ك بەرپرس و کەسایەتیی دیکە بەشدار دەبن.
جیهان
د. محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق، باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری پێشوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، ئه‌روا دامۆن، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ئینارا، تۆم مالینۆوسكی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، د. عه‌بدولعه‌زیز سه‌قه‌ر، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نوێژینه‌وه‌ی كه‌نداو، یوست هیلته‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی. ئان لیندی، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سوید، هۆزان ئیبراهیم، دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له دامه‌زراوه‌ی ئیمپاكت، زه‌ینه‌ب به‌داوی، سه‌رۆكی زانكۆی SOAS له له‌نده‌ن، مینا ئه‌لعوره‌یبی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (The National News) به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئێران
سه‌عید خه‌تیبزاده، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت (IPIS) بەشدار دەبێت.
ئەمەش بزانە: دیدارەكە لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی (IRIS) لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ڕێكدەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






