
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەنوسراوێکی فەرمی، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای بەپارێزگابوونی قەزای زوبێر لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و داواکەشی بە واژۆی 100 پەرلەمانتار پشتگیری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کە ڕۆژی 14-4-2025 لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا، داوای بە پارێزگاکردنی هەریەکە لە تەلعەفەر، شنگال و دەشتی نەینەوا دەکرێت، هاوکات 100 پەرلەمانتار ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی قەزای زوبێر لە پارێزگای بەسرە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەفیق ساڵحی، پەرلەمانتار لەفراکسیۆنی سادیقون، باڵی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاند: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەپارێزگابوونی قەزای زوبێر داوە.
- ساڵحی نوسراوێکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردووەتەوە کە ئاراستەی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کردووە، تێیدا داوای بە پارێزگابوونی قەزای زوبێر دەکات.
قوڵتر: ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ نوسراوەکە هاوپێچێکی بڵاوکردووەتەوە و واژۆی 100 پەرلەمانتاری لەسەرە کە داوای بەپارێزگابوونی زوبێر دەکەن، هاوکات لەکۆمێنتێکدا نووسیویەتی، مژدە بێت بۆ خەڵکی زوبێر بەم زوانە خەونی بەپارێزگابوونی شارەکەتان دێتەدی.
ئەمەش بزانە: قەزای زوبێر دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای بەسرەوە، لە ڕێککەوتی 2-1-1964 بەفەرمی لەناحیەوە کراوە بە قەزا، ڕووبەرەکەی 11 هەزار و 628 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەشی بەناحیەکانی دەوروبەرییەوە بە زیاتر لە ملێۆنێک کەس مەزەندە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت