
دیزاینی شارە نوێیەکەی بەغدا
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی پایتەختی نوێی ئیداری عێراق لە باشووری بەغدا، دوای نۆ ساڵ لە گفتوگۆو تاوتوێکردنی تائێستا تەنیا لە چوارچێوەی بیرۆکەدا ماوەتەوە، بەڵام پەرلەمانتارێک دەڵێت، بەمزووانە حکومەت پڕۆژەکە زیندوو دەکاتەوە و دەست بە جێبەجێکردنی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکانی بەغدا و بردنەدەرەوەی وەزارەت و دامەزراوەکان، لە ساڵی 2016ـەوە بیرۆکەی دروستکردنی شارێکی نوێی ئیداریی لە باشوور بەغدا و لەسەر ڕێگەی بەغدا - بەسڕە خرایەڕوو، تێچووی دروستکردنی پڕۆژەکەش بە 50 مليار دۆلار خەمڵێنراوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆ 40%ـی قەرەباڵغی شەقامەکانی بەغدا هۆکارەکەی گواستنەوەی فەرمانبەر و ئەو کەسانەیە کە کاریان لە وەزارەتەکان هەیە، بۆیەش پلانێکی حکومیی بۆ دروستکردنی پایتەختی ئیداریی لە باشووریی بەغدا هەیە و بەمزووانە ڕادەگەیێنرێت.
لە لایەکی دیکەوە: نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەڵێت، گواستنەوەی وەزارەتەکان لە شوێنی ئێستایانەوە بۆ شوێنێکی دیکە پێویستی بە بودجەیەکی گەورەیە هەیە، جەختیش دەکاتەوە کە وەزارەتەکەیان لە پڕۆژەی شاری نەهرەوان تاوتوێی ئەوە دەکات 50 دۆنم زەوی بۆ هەر وەزارەتێک تەرخان بکات، بەڵام کاری لەپێشینەشیان داوە بە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون نەک شوێنی وەزارەتەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






