ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی پێنج کاتژمێری شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئاڤا زانیویەتی شاندی تەکنیکی هەردوولا گفتوگۆی وردیان لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکییەوە کردووە.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، هەردوولایەن لەسەر زۆر بابەت و تەوەر گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن، ئەوەی ماوەتەوە دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت و هەردوولایەن کاندیدی خۆیان بۆ پۆستەکان دەستنیشان بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی هەردوولایەن، گفتوگۆی وردیان لەسەر دوو پڕۆژە کردووە، ئەوانیش پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبا 24 کاتژمێری و پرۆژەی هەژماری بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.
- ئەمەش بەو ئامانجەیە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت، هەردوو پڕۆژەکە بەخێرایی و بێ گرفت تەواو بکرێن و پاڵپشتی تەواوی یەکێتییان هەبێت.
- ئاڤا ئەوەشی زانیوە، یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان کردووە، بەڵام دابەشکردنی وەزارەتەکان یەکلانەکراوەتەوە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە کۆببننەوە.
ئەمەش بزانە: پێشتر تیمی هەژماری من ڕایگەیاند: لە سەرجەمی یەک ملیۆن سوودمەند تاوەکو ئێستا 732 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون، 405 کارتی بانک دابەش کراون و ئەم مانگە 313 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق ڕایگەیاند؛ پێویستە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێبرێت کە بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت