
حەمید یاسری، فەرماندەی لیوای لایەنگرانی مەرجەعییەت
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی دیاری حەشدی شەعبی پەیامێک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە ڕەخنە لەسەردانەکەی سەرۆکی سووریا بۆ عێراق دەگرن، دەڵێت "بەشێکتان لەو تاوانبار و دزترن".
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریای بۆ لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت کردووە، کاردانەوەی بەشێک لە لایەنەکانی شیعەی لێکەوتەوە، بۆ ڕێگریکردن لەو سەردانە واژۆی 58 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەمید یاسری، فەرماندەی لیوای لایەنگرانی مەرجەعییەت ڕایگەیاند: سیاسەتمەدارانی عێراق هێڵی سووریان بەرامبەر بە هیچ کەسێک نییە و بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییە گشتییەکانەوەیە. دەشڵیت، بەشێک لەو کەسانەی ڕەخنە لە ئەحمەد شەرع دەگرن، خۆیان زۆر لەو تاوانبار و دزترن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: لیوای لایەنگرانی مەرجەعییەت، گرووپێکی ئیسلامی شیعە مەزهەبە و لایەنێکی سەرەکی حەشدی شەعبی پێکدەهێنێت، لە تەمموزی ساڵی 2017 داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتە کرد ڕێگایان پێبدات بچنە سووریا و ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت