
کارکردن لە پرۆژەی ئاوی قوشتەپە
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پرۆژەی ئاوی قوشتەپە کە زیاتر 51 هەزار هاووڵاتی ناوچەکە و بێستانە و 72 گوند لێی سوودمەند دەبن بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17-9-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانا، پرۆژەکە سێ کۆگای هەیە بە قەبارەی 5 هەزار مەتر سێجای، بۆرییەکەی 38 کیلۆمەتر درێژە بە تیرەی 900 ملیمەتر، بۆ بەستنەوەی بە تۆڕی ئاوی قوشتەپە 80 هەزار مەتر بۆری پێویستە.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، لە بەشەکانی هێڵی گواستنەوە و خەزانەکان و بەشەکانی دیکەی پرۆژەکە قۆناغی باشی بڕیوە و زیاتر لە %25ـی پرۆژەکە تەواوا کراوە.
بۆچی گرنگە: وێڕای چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی لە ناوچەکە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو، پرۆژەکە گرفتی ئاوی ژێر زەویش چارەسەر دەکات. لە ساڵانی ڕابردوو قەزای قوشتەپە کەمترین ئاستی ئاوی ژێر زەوی لێ تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە قووڵی لێدانی بیر گەیشتووەتە 650 مەتر، بەمەش پرۆژەکە کاریگەریی ڕاستەخۆی لەسەر بووژانەوەی ئاوی ژێر زەوی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە