
ڕوونکردنەوەی لیژنەی باڵای فەتوا لەبارەی نوێژی هەینییەوە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی لەکاتی گەشت و سەیران ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و باس لەوەدات، 'نوێژی هەینی لە گەشت و سەیران قبوڵ نییە'.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنی وەزی بەهار بەشێک لە هاووڵاتیان ڕۆژانی هەینی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن کە بەشێکیان دوور لە ئاوەدانی و شوێنی نوێژکردنن، ئەمەش مشتومڕی زۆر بەدوای خۆیدا هێناوە و بەهۆیەوە لیژنەی فەتوای کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی فەتوا لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی و ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵێک کەس تاوەکو لە گەشت و سەیران نوێژ بکەن ڕوونکردنەوەیەکی دوو خاڵی بڵاودەکاتەوە:-
- نوێژی هەینی فەڕزی عەینە لەسەر هەموو پیاوێکی باڵغی عاقڵی نیشتەجێی موسڵمان واجبە؛ وەکو خوای گەورە دەفەرمووێت: " يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ". (سورة الجمعة: 9ـ10).
هەر کەسێک لەدوای نوێژی بەیانی لە شار دەرچوو نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت، کەواتە پێویستە یان سەرلەبەیانی نەکات یاخود بیخاتە دوای ئەنجامدانی نوێژەکە، یان لەڕێگەدا لە مزگەوتێکی ئاوەدانی کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بەشداری لە نوێژ بکات.
- یەکێک لە مەرجەکانی ئەنجامدانی نوێژی هەینی پێویستە لەناو مزگەوتێکدا بێت، کەوا پێویست دەکات لەناو ئاوەدانی بێت و نوێژخوێنەکە ڕەزامەندی فەرمی هەبێت، بۆیە نابێت گرووپێک بۆخۆیان لە گەشت و سەیران نوێژی هەینی ئەنجام بدەن، ئەگەر کردیان نوێژەکەیان دروست نییە و بەتاڵە.
-موسڵمانان هەر چۆن گرنگ بە عیبادەتەکانیان دەدەن پێویستە ئاواش گرنگ بدەن بە پارێزگاریکردن لە ژینگەی جوانی کوردستانمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






