
دەستبەسەرداگرتنی گوێزی ماوەبەسەرچوو
ئاڤا نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر کاکڵەی گوێزی خراپبوودا دەگرن کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبووە.
بڵاوکراوەی فەرمی:قایمقامیەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی 27-4-2025، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی 817 کیلۆ کاکڵە گوێزی خراپبوودا گرت، کە خاوەنەکی بەنیازبووە لەنێو دروستکردنی شیرینیدا بەکاری بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: لەمیانی بەدواداچوونەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، بۆ کۆگاکان و ئەو خواردنانەی کە لەلایەن بازرگانەکان و دووکاندارەکانەوە بە هاووڵاتیانی دەفرۆشێن، سەرەتا توانراوە دەست بەسەر بڕی 10 کیلۆ کاکڵە گوێزی خراپبوو لە نێو کارگەیەکی شیرینی دا بگرن، دواتر لە کۆگایەکی ناو بازاڕدا دەست بەسەر 62 کارتۆنی دیکەدا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کاکڵە گوێزەی دەستی بەسەرداگیراوە لەناو دەبرێت، خاوەنەکەی پسوڵەی سەرپێچی بۆ کراوە و ڕووبەڕووی ڕێککاری یاسا دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






