داوا لە کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێت بچن مووچەکانیان وەربگرن
- کوردستان
- 27 نیسان

کارمەندێکی سەر سندوقی دەنگدان یارمەتی دەنگدەرێک دەدات. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیێنێت، كۆتایی ئەم مانگە، کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندووق، ئەگەر نەچن، پارەكە دەگەڕێنرێتەوە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای شەش مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دابەشكردنی شایستەی دارایی كارمەندانی سەر سندووقی ڕۆژی هەڵبژاردنەكە، هێشتا ژمارەیەك كارمەند لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، سەردانی بانك و بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانیان نەكردووە بۆ وەرگرتنی پاداشتە داراییەكانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق - لقی سلێمانی، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاگاداری کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن 'سەرەکی و یەدەگ' لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكاتەوە، ئەوانەی تا ئێستا پاداشتی داراییان وەرنەگرتووە، بەزووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاریکراوە بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتی سەردانیکردنی بانکەکان، پێویستە کارمەند هەریەک لە کارتی بایۆمەتری دەنگدان، کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی پێبێت، دوا مۆڵەت کۆتا ڕۆژی ئەم ھەفتەیەیە 2025-04-30.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت