بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەفسەرێکی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێت
- کوردستان
- 28 نیسان

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی لێکۆڵینەوە لە ئەفسەرێکیان کە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی لەسەرە، زانیاری دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بانگهێشت کردووە کە پلەکەی عەمیدە، دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.
لەبارەی بڕی بەرتیلەکە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، دینارێک بێت یاخوود ملیارێک دینار لێپرسینەوەی هەر لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماددەی 107ی یاسای سزادانی عێراقی هاتووە، هەر فەرمانبەرێکی حکومەت داوای بەرتیل بکات و وەریبگرێت، بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت، چونکە بە تاوان دادەنرێت و فەرمانبەرەکە دەدرێت بە دادگا. هەروەها بەگوێرەی ئەو دۆخەی بەرتیلەکەی تێدا وەرگرتووە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، دواتر ئەو کەیسە لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت کە پێبژاردن بێت یاخود زیندانیکردن بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 خولەک لەمەوپێش
تایلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تایلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
5 خولەک لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پەکەکە بەبێ مەرج بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی






