ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا

ئەو کۆگایەی ئاگرەکەی لێکەوتەوە

ئاڤا نیوز

 

بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە کۆگایەکی بەرهەمهێنانی عەتر لە قەزای دیلۆڤاسی لە پارێزگای کۆجائەلی لە تورکیا کەوتەوە و بەم هۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

 

لێدوانی فەرمی؛ ئیلهامی ئاکتاش، پارێزگاری کۆجائەلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی ڕاگەیاندووە دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات؛ دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە.

 

ئەمەش بزانە؛ کۆجائەلی دەکەوێتە ڕۆژئاوای تورکیا و لە نێوان هەریەک لە پارێزگاکانی ساکاریا، یالۆڤا و ئیستەنبووڵ و دەریای ڕەش و دەریای مارمارا هەڵکەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ