د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە دوایین گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن، سەرۆکی لیستی پارتی لە کەرکووک دەڵێت: کەرکووکییەکان پێویستیان بە نوێنەری ڕاستەقینە هەیە، ئێمە لەم خولە نەمانهێشت کۆمەڵە پڕۆژەیاسایەک تێپەڕێت کە بە نەفەسێکی شۆڤێنی نووسرابوون. لە پەرلەمانێک کاردەکەین، پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی، بەردەوام یاسا دێت لە دژی هەرێمی کوردستان داڕێژراون و دەبێ ئاگاداربین.
وێنە گەورەکە: لایەنەکان دوایین پەیامی بانگەشەیان بڵاوکردەوە و ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بەشداریەکی کارای هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆک لیستی پارتی لە کەرکووک دەڵێت: ئێمە وەکو پارتی ئیلتیزامێکی تەواومان بە ڕێنمایی سەرۆک بارزانی کرد، بانگەشەیەکی هێمنانەمان لە کەرکووک کرد، چونکە دۆخی کەرکووک ئەوەی دەخواست. وەڵام و وەڵامکاریمان نەبوو بە تایبەت هەندێ لایەنی کوردی هێرشیان کردە سەر کاندیدانمان و وەڵاممان نەدانەوە. بۆیە پەروەردەی پارتی جیاوازە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمانەشی گوت:
٠ لە بانگەشەکان ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە خەڵک چاوەڕێیە پارتی بارەگاکانی لە کەرکووک بکاتەوە و دڵنیاین لە ڕۆژی 11-11 سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەین.
٠ داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکەین و پەیاممان ئەوەیە، بەڕەچاوکردنی دۆخی کەرکووک بە هۆشیاریەوە مامەڵە بکەن. لەسەر هەموو تاکێکی کەرکووکی پێویستە، بەهۆی هەر سیاسەتێکەوە بێ بەهۆی تەعریب بێ یان بەهۆی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارە بووبێ، پێویستە ڕۆژی دەنگدان بگەڕێنەوە. پێویستە لەو ڕۆژە وەک کەرنەڤاڵی سەرژمێری بگەڕێنەوە. چونکە ئێمە لەبەردەم ئیستحاقێقێکی گەورەین.
٠ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کورد نەیتوانی بگاتە نیوەی کورسییەکان، ئەمەش یەکەمجارە بەمجۆرە کورسی کورد بۆ خوار نیوە کەم بێتەوە.
٠ چاودێری کارەکانی کۆمسیۆن دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەبچێت.
٠ داوام لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەکان هەیە، بە هەمان ڕۆحیەتی بەرگریکردن لە کەرکووک و هەرێمی کوردستان ڕۆژی 9ـی مانگ بەشداریەکی کارایان هەبێت.
٠ کورد یەک پۆستی هەبوو بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک بوو، لە داهاتوودا ئەرکی لە پێشینەی ئێمە ئەوەیە ئەو پۆستە بۆ کورد بگەڕێنینەوە. لەماوەی ڕابردوو بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک چەندین جار ناحەقی بەرامبەر پۆلیسی کورد کردووە و ئێمە هەوڵدەدەین ئەوە نەهێڵین.
٠ لە مەسەلەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان وەکو پەرلەمان ئەرکی خۆمان بەجێگەیاند و گرێبەستەکان هەڵوەشانەوە، حکومەت دەستی دەستی پێدەکرد، زانیاریمان هەبوو بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک ئەو گرێبەستانە نوێ دەکاتەوە. بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ نووسراوێکی ئاراستەی سێ پارێزگا کرد کە ئەو گرێبەستە نوێ نەکرێنەوە و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووکمان بەتۆمەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکان ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: لە دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت






