
ژنێک لە كاتی كاركردن- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بانكی نێودەوڵەتی عێراق، كەمترین ئاستی بەشداریكردنی ژنی لە كاركردن تۆماركردووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا.
وێنە گەورەكە: ڕاپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی عێراق، تیشكی خستووەتەسەر بەربەستەكانی بەردەم بەشداریكردنی ژنان لە هێزی كار لە عێراق بە مەبەستی داڕشتنی سیاسەت و بەرنامەكانی داهاتوو بۆ پێشخستنی یەكسانی لە بازاڕی كار بۆ هەموو تاكەكان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: عێراق یەكێكە لە وڵاتانەی كەمترین ڕێژەی بەشداری ژنانی لە هێزی كار تێیدا بەدیكراوە، كە لە 11% كەمترە لەنێو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، ئەم ژمارەیە تەنیا مانای نایەكسانی ناگەیێنێت لەنێوان ژنان و پیاواندا، بەڵكو مانای لەدەستچوونی دەرفەتێكی گەورەیە لەبەردەم ژنان لە وڵاتەكە.
توێژینەوەی فەرمی: بانكی نێودەوڵەتی عێراق توێژینەوەیەكی لەبارەی كەمیی ڕێژەی بەشداری ژنان لە هێزی كار لە عێراق ئەنجامدا، كە گەڕانبوو بەدوای ڕێگەكانی بەهێزكردنی ژنانی عێراقی لەم بوارەدا، توێژینەوەكە نزیكەی دوو هەزار ژنی لە نێوان تەمەنی 20 بۆ 55 ساڵیدا لەخۆگرتبوو، كە لە ناوچە شارییەكانی بەغدا، بەسرە، نەینەوا و چەند ناوچەیەكی دیكە بەشداربوون.
ئەوەش بزانە: بەپشتبەستن بە داتاكان لە 52%ی ئەو ژنانەی كە كارناكەن ئارەزووی كاركردنیان هەیە، بەڵام تەنیا لە 10%ـیان بەڕژدی بەدوای كاردا گەڕاون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





