بەرگریی شارستانیی سۆران: پێشنیازمان كردووە هەفتانە دووجار بەدوای تەرمی ئاڤێستا بگەڕێین
- کوردستان
- 3 ئایار

باوکی ئاڤێستا و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران لە لێواری ئەو ڕووبارە دانیشتوون کە ئاڤێستا تیایدا خنکا
ئاڤا نیوز
گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف، یەك ڕۆژی ماوە ببێتە مانگێك، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆرانیش تایبەت بە ئاڤا دەڵێت، دوای مانگێك لە گەڕان، پێشنیازمان كردووە هەڵمەتی گەڕان كەمبكرێتەوە و هەفتانە دوو جار ئەنجام بدرێت.
وێنە گەورەکە: تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران لە ماوەی 29 ڕۆژدا لەڕێگەی دەیان تیمی جیاجیاوە لە ئاوی ڕووباری تەنگاتوور لە دەڤەری مێرگەسۆر، بێوچان بەردەوامن لە گەڕان و بە شەو و ڕۆژ لە ئەركدان، بەڵام تا ئێستا تەرمی ئاڤێستا نەدۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی مانگێك لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا، لە دوو ڕۆژی داهاتوو، ڕاپۆرتێك لەسەر كۆی پرۆسەی گەڕان و دەرئەنجامەكان و هۆكارەكان بەرزدەكەینەوە بۆ سەرووی خۆمان، هاوكات پێشنیاز و سەرنجەكانی خۆمان دەخەینە ڕوو.
- بابەتی كەمكردنەوەی كاتەكانی گەڕان بە دوای تەرمەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەرووی خۆمان كە بڕیار بدەن هەڵمەتی گەڕان هەر بە شێوەی ڕۆژانە بكرێت یاخود هەفتانە دووجار لەدوای تەرمەكە بگەڕێین.
- ئەوەی لەسەر ئێمەیە ڕاپۆرتی تێبینی و پێشنیازەكانمان بەرزدەكەینەوە و چاوەڕوانی بڕیاری فەرمین كە لەدوای مانگێك چی بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دابەزینی ئاستی ئاوەكە، ئەشكەوت و چاڵ و كەلەبەركانی ئاوەكەش دەركەوتووە كە گومان دەكرا تەرمەكە لە یەكێك لەو چاڵانە گیر بووبێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەبووە.
زانیاریی زیاتر: تەنانەت تیمەكان، درۆنی ژێر ئاویش بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە بەكاردەهێنن ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەیان غەواس دەچنە ژێرئاوەكەوە، بە جلی تایبەتی ژێرئاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت