وەزیری ناوخۆی عێراق: هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستبەرکردنی ژیانی شەرع ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 ئایار

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە فەرمی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بانگهێشت کراوە و دەسەڵاتدارانی سووریاش گەرەنتی پاراستنی سەلامەتی گیانی سەرۆکەکەیان دەوێت، وەزیری ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، هیچ داوایەکی فەرمیمان لە دیمەشقەوە بۆ نەهاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، عێراق میوانداری کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لەبەغدا دەکات، وێڕای ناکۆکییە سیاسییەکان لە بەشداریکردنی ئەحمەد شەرع، حکومەتی عێراق بە فەرمی وەک سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی لووتکەکەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە 6-5-2025، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: هیچ شاندێکی سووریا بۆ مسۆگەرکردنی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع و دەستەبەرکردنی ژیانی لە کاتی بەشداریکردنی لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، پەیوەندییان بەدەسەڵاتدارانی عێراقەوە نەکردووە.
ئەمەش بزانە: بانگهێشتکردنی شەرع کاردانەوەی لایەنە سیاسی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت