
نەخشەی کەنداوی عەرەبی. وێنە؛ Gooogle
ئاڤا نیوز
وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، پشتگیریی خۆیان بۆ هەڵوێستی کوەیت سەبارەت بە پرسی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ عێراق دەربڕی و دژی داواکارییەکانی عێراقە لە دۆسیەی خۆر عەبدوڵڵا وەستانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەریەک لە عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکردووە و داوا دەکەن دادگای فیدڕاڵی پێداچوونەوە بە بڕیارێکی خۆیدا بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاویی نێوان عێراق و کوەیت.
لێدوانی فەرمی: جاسم ئەلبەدیوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی کەنداو کۆبوونەوەی نائاسایی بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا یەحیا، وەزیری دەرەوەی کوەیت، سەرۆکی خولی ئێستا ئەنجام دا. لەم کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو گفتوگۆیان لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لە نێوان کوەیت و عێراق کرد.
چی ڕوویدا: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو پشتگیری و پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ هەڵوێستی کوەیت سەبارەت بە پرسی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لە نێوان کوەیت و عێراق دەربڕی و هەر جۆرە دەستدرێژییەکی بۆ سەروەریی کوەیت ڕەتکردەوە. جەختیشیان لەوە کردەوە کە تەواوی کێڵگەی دۆرا لە ناوچە دەریاییەکانی دەوڵەتی کوەیتدایە، هەروەها خاوەندارێتی لە سامانە سروشتییەکانی بە هاوبەشی لە نێوان کوەیت و سعوودیە دەبێت.
باکگراوند: ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا، ساڵی 2012 لەنێوان عێراق و کوەیت واژۆکرا، بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەش عێراق مافی هاوبەشی لە ڕێڕەوی ئاوی خۆر عەبدوڵڵای لەدەستدا و رووبەرێکی فراوانی ئاوی لەسەر حیسابی عێراق درایە کوەیت، ئەوکاتیش ڕێککەوتنەکە ناڕەزایی لێکەوتەوە و مالیکی کە ئەوکات سەرۆکوەزیران بوو تۆمەتبارکرا بەوەی سازشی لەسەر مافی عێراق لە ڕێڕەوی دەریایی خۆرعەبدوڵڵا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم هەڵوێستی فەرمیی عێراق لەبارەی گریمانەی داخستنی گەرووی هورمز
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید داوایەکی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی "کەوتنەخوارەوەی تەنێکی نامۆ" پێنج منداڵ بریندار دەبن
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە