
ژیوار حاجبی ناسراو بە خەتەر
ئاڤا نیوز
ڕاگەیاندنی ئەڵمانی دەڵێن، ئەمڕۆ ڕاپەری بەناوبانگی ئەڵمانیا بە ڕەگەز کورد "خەتەر" لە ماڵەکەی بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی Bildـی ئەڵمانی دەڵێت: شەوی پێجشەممە لەسەر هەینی ئەو ڕاپەرە بەناودەنگە لە ماڵەکەی لە بەرلین بە مردوویی دۆزراوەتەوە. ئەو ماڵپەڕە لە مارینابوزناشڤیلی هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتەوە کە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ خەتەر کاری کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی Blickـی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە "خەمێکی گەورە لە دونیای ڕاپی ئەڵمانی دروستبوو" بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکە "ژیوار حاجبی ناسراو بە خەتەر تەمەنی 43 ساڵە. ئەمڕۆ بە مردنی، ڕاپەرە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا ماتەمینیان ڕاگەیاندووە، ئەو جگە لەوەی ڕاپەر بوو بازرگانێکی گەورەی ئەڵمانیا بوو، چەندین کۆمپانیای گەورەی هەبووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژیوار حاجبی ناسراو بە خەتەر خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ساڵی 1981 لە دایک بووە. کوڕی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئیقبال) بوو. خەتەر کاتێک منداڵ بووە خێزانەکەی ڕوو دەکاتە ئەڵمانیا. لە ساڵی 2008 یەکەم ئەڵبوومی بەناوی Alles oder Nix بڵاودەکاتەوە و ناودەنگی لە ئەڵمانیا بڵاودەبێتەوە. ساڵی 2015 بیرەوەرییەکانی بە زمانی ئەڵمانی بەناوی (هەمووی یان هیچ) بڵاوکردەوە، دواتر لەسەر بنەمای ئەو کتێبە ژیانی خەتەر کرایە فیلمێک بەناوی (زێڕی ڕاین – Rheingold). خەتەر جگە لە کاری هونەری خاوەنی چەندین ڕێستۆرانت، قاوەخانە و کۆگای مۆدە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





