
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجێک بۆ گواستنەوە یان گۆڕینی بنکەی هەڵبژاردن بۆ هاووڵاتیانی چوار پارێزگا دیاری دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هاووڵاتی دەتوانێت زانیارییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەوە لەو پارێزگایە نوێ بکاتەوە کە کاری تێیدا دەکات بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزگا ڕەسەنەکەی.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە 25ـی ئازارەوە لە 10 هەزا و 79 بنکە لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە و پرۆسەکە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو دەنگدەرانەی نیازی گواستنەوە یان گۆڕینی بنکەی هەڵبژاردنیان هەیە لە ناو پارێزگاکان یان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، پێویستە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن. بەڵام گواستنەوە لە ناو پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، ئەنبار و کەرکووک، یان لەناو ئەو پارێزگایانە بۆ پارێزگاکانی دیکە تەنیا بۆ ئەوانە ڕێگەپێدراوە کە پسووڵەی خۆراکیان پێش ڕێککەوتی 9-12-2013 دەرهێناوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی غەلای، ئەگەر هاووڵاتییەک بیەوێت زانیارییەکانی نوێ بکاتەوە، خۆی خەڵکی بەسرە بێت و بۆ نموونە لە هەولێر کار بکات یان بە پێچەوانەوە، دەتوانێت زانیارییەکانی لە شوێنی کارەکەی نوێ بکاتەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزگا ڕەسەنەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






