
دیمەنی بەلەمی کۆچبەران لە ئاوی ئازاد لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەلەمێكی كۆچبەران بە 75 سەرنشینەوە لە ناوچەی ئاوی ئازادی نێوان ئیتاڵیا و یۆنان گیری خواردووە كە زۆربەی سەرنشینانی كوردن و داوا دەكەن لایەنە فەرمییەكان بە هانایانەوە بچن.
چیرۆكی سەرەكی: كەسوكاری ژمارەیەك كۆچبەری كورد هانایان بۆ ڕێكخراو و چالاكوانانی داكۆكیكار لە مافی پەنابەران بردووە، بەوەی كە ماوەی زیاتر لە 48 كاتژمێرە، لە ناوچەی ئاوی ئازاد لە كەناراوەكانی نێوان ئیتاڵیا و یۆنان گیریان خواردووە، دوای ئەوەی هەوڵیان داوە بە قاچاخ بگەنە ئیتاڵیا، بەڵام بەهۆی شەپۆڵی توندی دەریایی، بەلەمەكەیان لە جووڵە دەكەوێت و ناتوانن لە ڕۆیشتن بەردەوام بن.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاكوانی كاروباری پەنابەران لە ئەوروپا تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند: كۆی ئەو كۆچبەرانەی لەنێو بەلەمەكە گیریان خواردووە ژمارەیان 75 كۆچبەرە كە 43 لەو كۆچبەرانە كوردن؛ 23 كەسیان دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و 20 كەسیشیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن، سێ ڕۆژ و دوو شەوە لە ئاودا گیریان خواردووە و داوا دەكەن هێزی فریاكەوتنی ئیتاڵیا بەدەنگیانەوە بچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی ئاوی ئازادن، ئیتاڵیا دەڵێت هیچ پەیوەندییەكی بە ئەوانەوە نییە و ناچێت بەدەمیانەوە، پۆلیسی ئیتاڵیا چاوەڕوانی ئەوەن؛ ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافی پەنابەران داوا لە وڵاتی ئیتاڵیا یاخود یۆنان بكەن بەدەنگیانەوە بچن و ڕزگاریان بكەن، یاخود كەشتییەكی بارهەڵگر بە نزیكیانەوە بچێت و هەڵیان بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا