
عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە
ئاڤا نیوز
بۆ دووەمجار دادگای کارگێڕیی عێراق، بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای دیالەی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ڕاگرت و عومەر کروی بۆسەر پۆستەکەی گەڕاندەوە.
وێنە گەورەکە: 29ی مانگی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە کۆبوونەوەیەکدا دەنگیدا لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و لە پۆستەکەی دووریی خستەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆتایی ساڵی ڕابردوو و مانگی ئازاری ئەمساڵ دووجار ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەی عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکەی دەرکرد، بەڵام دادگای کارگێڕی هەردووجارەکە بڕیاری دوورخستنەوەکەی ڕاگرت و جاری یەکەم بە فەرمی بۆسەر پۆستەکەی گەڕاندییەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ دووشەممە (12ی ئایار) دادگای کارگێڕیی عێراق بڕیاریدا کارکردن بە نوێترین بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە 23ی ئازاری ئەمساڵ ڕابگرێت، کە تیایدا عومەر کروی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دووبارە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دانرا.
ئەمەش بزانە: دادگاکە بڕیاریشدا عومەر کروی بۆسەر پۆستەکەی بگەڕێنێتەوە تا ئەو کاتەی دادگای کارگێڕیی بڕیار لەبارەی یاساییبوونی لەکار دوورخستنەوەکەی دەردەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






