ئاڤا نیوز
گەنجێکی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی بۆ بەجێهێنانی سوننەتی عومرە بەپێ چووە سعودیە، دوای گەڕانەوەی، گۆچانەکەی وەک دیاریی بەخشییە ئارین مەسرور بارزانی.
چیرۆکی سەرەکی: ئاوارە ئەسعەد، دانیشتووی هیران و نازەنینی سەر بە قەزای شەقڵاوە، ڕێککەوتی 11ـی ئازاری ئەمساڵ لە قەڵای هەولێرەوە بەپێ بەرەو سعودییە بەڕێکەوت و دوای نزیکەی 44 ڕۆژ و بڕینی نزیکەی 2500 کیلۆمەتر گەیشتە مەککە و سوننەتی عومرەی بەجێهێنا.
لێدوانی فەرمی: ئاوارە ئەسعەد دوای گەڕانەوەی، باسی گەشتەکەی کرد و بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزیکەی 44 ڕۆژی پێچوو تا لە هەولێرەوە گەیشتە مەککە، لەو ماوەیەشدا بە چەندین یادگاریی خۆش و ناخۆشدا تێپەڕیووە.
پەیامی ڤیدیۆیی: ئاوارە ئەسعەدی تەمەن 33 ساڵ پاش گەڕانەوەی لە سعودیە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای کرد ئارین مەسرور بارزانی لە نزیکەوە ببینێت.
چی ڕوویدا: پاش ئەو پەیامە ڤیدیۆییە، ئارین مەسرور بارزانی بەدەم داواکارییەکەی ئاوارە ئەسعەدەوە چوو و چاوی پێی کەوت. وەک خۆی دەڵێت، ئارین مەسرور بارزانی لەبارەی گەشتەکەیەوە دەسخۆشی لێکردووە. دواتریش ئاوارە ئەسعەد گۆچێکی کە لە گەشتەکەیدا لە سعودیە هێنابوویەوە بە دیاری بەخشییە ئارین مەسرور بارزانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا هەوڵی بەدەستهێنانی غازی کەنداو دەدات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا