
ئەو شوێنەی کە بەرپرسە باڵاکەی حیزبوڵڵای لێکرایە ئامانج
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بوونی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان، سوپای ئیسرائیل بە درۆن "بەرپرسێکی باڵا"ی حیزبوڵڵای کردە ئامانج، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی بەرپرسەکە ئاشکرا نەکراوە.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بەردەوامە، هاوکات لە پێنج ناوچەی سەرەکی لە باشووری لوبنان نەکشاوەتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبوو بکشێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی لوبنان ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لە دۆڵی حوجەیر لە نزیک شارۆچکەی "قەعقەعیەی جسر" لە قەزای نەبتییە لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بخاتە ڕوو.
لە لایەکی دیکەوە: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ئەنجامدانی دوو هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی ئەندامانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە مانگی تشرینی دووەم لە ساڵی ڕابردوو کەوتە بواری جێبەجێکردن، بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە بەپشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل ماوە ماوە هێرش دەکاتە سەر لوبنان، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 777 جار ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






