
دراوی عێراقی
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی خەزنەدارێکی پێشووی گومرگی بەسرەی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە ملیارێک و 250 ملیۆن دینار لە داهاتی گومری بەسرە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: دوای وردبینیکردنی داهات و پارەی سپاردەی تایبەت بە ناوەندی گومرگی شەلامچە و گومرگی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە و ناوەندە گومرگییەکانی (سەفوان، ئوم قەسری ناوەند و گۆڕەپانی گەورەی پێشوازیی بەندەرەکانی ئوم قەسر) بۆ ساڵەکانی (2022 و 2023 و 2024). دەرکەوت بڕی ملیارێک و 229 ملیۆن و 501 هەزار دینار لەو داهاتە دیار نەماوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی دەستەی دەستپاکیی، دەرکەوت کە خەزنەداری "ئەمین سندووقی" پێشوو لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی باشوور ئەو کەسەیە کە دەستی لە دزینی ئەو پارەیە هەیە، بۆیە بڕیارێکی دادوەری بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەرچوو، دواتر توانرا دەستگیر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






