شۆفێرێكی تاكسی شۆفێری ماتۆڕسكیلێك بە تووندی ئازار دەدات و ڕادەکات، پۆلیس دەستگیری دەکات
- هەواڵ
- 16 ئایار

وێنەی تۆمەتبارەکە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر شۆفێرێكی تاكسی دەستگیر دەكات، ئەوەش بەهۆی ئازاردانی شۆفێری ماتۆڕسكیلێكی دیلیڤەری بەشێوەیەكی دڕندانە و جێهێشتنی بە برینداری لەسەر شەقام.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر، شوفێرێکی تاکسی و شوفێرێکی ماتۆڕسکیلی (دیلیڤەری) لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل دەبێتە دەمەقاڵێیان، دواجار بەشەڕدێن و توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە، شوفێری تاکسییەکە بە تووندی لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەدات و زامداری دەکات و هەڵدێت، بەڵام دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و دوای تۆمارکردنی سکاڵا، شوفێری تاکسییەکە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرا.
لێدوانی فەرمی: نەقیب كارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكانمان بە بوونی حاڵەتێكی برینداربوون، دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداوەكە و لەسەر سكاڵای ئەو ماتۆڕسكیلەی كە بەشێوەیەكی سەخت زامدار كرابوو، تۆمەتبارێكمان دەستگیركرد كە شۆفێری تاكسییە و دوای زامداركردنی ئەو هاووڵاتیە، هەڵاتووە. ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و دراوەتە دادگا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






