
کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەر
ئاڤا نیوز
میری قەتەر بەر لە کۆتاییهاتنی کارەکانی لووتکەی عەرەبی، بەغدای بەجێهێشت و لە کۆبوونەوەشیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەڵوێستی وڵاتانی کەنداوی لەبارەی عێراق خستووەتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەر بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی سەردانی بەغدای کرد، لە لووتکەکەشدا لەکۆی 22 وڵات تەنیا پێنج وڵات لە ئاستی کەسی یەکەم بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: میری قەتەر بەر لەکۆتاییهاتنی کارەکانی لووتکەی عەرەبی، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و دواتریش بەغدای بەجێهێشت. لە پەیامێکیشدا ڕایگەیاند، دەستخۆشی لە عێراق دەکات بۆ ڕێکخستنی لووتکەکە و ئەو بڕیارانەی تییدا دەدرێن بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی، پەیوەندی نێوان وڵاتان و ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان میری قەتەر و سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرنج خراوەتەسەر دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لووتکەی کەنداو و سەرۆکی ئەمریکا و ئەو بابەتانەی تێیدا باسکراون، هاوکات میری قەتەر نامەیەکیشی گەیاندووەتە سوودانی کە تێیدا هەڵوێستی وڵاتانی کەنداو لەسەر عێراق و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نێوەندگیری ئەو وڵاتە لە گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و تارانی تێدا ڕوونکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 چرکە لەمەوپێش
بەریتانیا کۆچبەران بۆ فەرەنسا دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
11 خولەک لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 42 چرکە لەمەوپێش
بەریتانیا کۆچبەران بۆ فەرەنسا دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە