سوودانی: بەغدا هەمیشە وەکو سەرچاوەی هێز و پایەی بڕیاردانی عەرەبی دەمێنێتەوە
- عێراق
- 17 ئایار

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی لووتکەی عەرەبی، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە، بەغدا هەمیشە وەك گۆڕەپانی كردەوەی هاوبەشی عەرەبی و سەرچاوەی هێز و دەسەڵات و پایەی بڕیاردانی عەرەبی دەمێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 17-05 2025، 34ـەمین لووتکەی عەرەبی بە بەشداریی سەرۆک و ڕابەرانی 22 وڵات لە بەغدا بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی "ئێکس" ڕایەگەیاند:
٠ سوپاسی دڵسۆزانەتان دەكەم، بەناوی عێراق و حكومەت و گەلەوە، بۆ ئەو برا عەرەبانەی بەشدارییان لە لووتكەكانی بەغدا كردووە، لووتكەی عەرەبی و گەشەپێدان، هیوادارین دەرئەنجامەكانی هۆکاربن بۆ گەیشتن بە خواستەكانی گەلانمان لە هەموو شوێنێكی جیهانی عەرەبیدا.
٠ بەغدا هەمیشە وەك گۆڕەپانێك بۆ كردەوەی هاوبەشی عەرەبی و سەرچاوەی هێز و دەسەڵات و پایەی بڕیاردانی عەرەبی دەمێنێتەوە.
٠ دڵ و دەستی عێراقییەكان هەمیشە كراوەن بەرامبەر بە هەموو هەنگاوێكی كاریگەر بۆ نەخشاندنی ئایندە و هەموو هەوڵێک بۆ پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری و گەشەسەندن و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ململانێكان و هیوای گەلەكەمان بەدی بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، ڕاگەیێنراوی کۆتایی لووتکەکە بڵاوکرایەوە و تێیدا جەختکراوەتەوە کە کۆبوونەوەی لووتکە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






