
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە واشنتنی ئەمریکا و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و کۆنگرێسی وڵاتەکە دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 17-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیارە لەم سەردانەدا سەرۆکوەزیران، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمەریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، تایبەتە بە پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات بە ناونیشانی “داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان”. کە ڕوانین و دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتەڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.
باکگراوند: دوایین سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا، لە 2024-02-24 بوو، کە بە بانگهێشتی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
ئەمانە دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانن لە ئەمریکا:
٠ ڕۆژی 26-2-2024 سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوویەوە.
٠ هەمان ڕۆژ لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، عەزا زیبا، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی بۆ سوەرچاوەکانی وزە کۆبوویەوە.
٠ ڕۆژی 27-2-2024، لەگەڵ سیناتۆر جاک ڕید، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبوویەوە.
٠ هەمان رۆژ سەرۆکوەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لە دامەزراوە و پەیمانگەی سیاسەت و هزر و لێکۆڵینەوەی ئەمریکی کۆبوویەوە.
٠ رۆژی 28-2-2025، سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر تامی دەکوۆرت کۆبوویەوە.
٠ هەمان ڕۆژ لەگەڵ سیناتۆر لینزی گراهام کۆبوویەوە.
٠ دواتر لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن کۆبوویەوە.
٠ ڕۆژی 29-2-2024، لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوویەوە.
٠ ڕۆژی 29-2-2024، سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبوویەوە.
٠ هەمان ڕۆژ لەگەڵ سیناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆبوویەوە.
٠ دواتر لەگەڵ کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبوویەوە.
٠ دواتر سەرۆکوەزیران لە پنتاگۆن لەگەڵ ساشا بەیکەر، بریکاری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبوویەوە.
٠ سەرۆکوەزیران لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا کۆبوویەوە.
٠ دواتر سەرۆکوەزیران چاوی بە برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوت.
٠ دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ ئامۆس هۆکستین، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە کۆبوویەوە.
٠ هەمان ڕۆژ ژووری بازرگانی ئەمریکا دیدارێکی بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێکخست.
٠ دواتر ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریکا ئێوارەخوانێکیان بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕیکخست.
٠ ڕۆژی 1-3-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ براین نیلسن، بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبوویەوە.
٠ ڕۆژی 5-3-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جۆرج دەبلیۆ بۆش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کۆبوویەوە.
٠ ڕۆژی 7-3-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەڕایەوە هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی ناڵپارێز کۆنترۆڵکرا؛ گومان لە کەسێک دەکرێت
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤاوە؛ هەوراز گوڵپی بۆ هەفتەیەک نایەتە خوار