
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا. وێنەکە ئەرشیڤە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ دەگەڕێتەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنن، بەبێ کۆبوونەوەی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئاستی سەرۆکەکاندا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نادرێت.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی وەفدە دیپلۆماسیەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا و لە دوایین جاریشدا کۆبوونەوەی وەفدەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ هیچ ئەنجام و پێشکەوتنێکیان بە ئاراستەی کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەدینەهێناوە. هەوڵەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بە ئاراستەی ناچارکردنی ڕووسیا و ئۆکراینایە بۆ ڕاگرتنی جەنگ، دوایین لووتکەی وڵاتانی ئەوروپاش کە ڕۆژی هەینی لە ئەلبانیا بەڕێوەچوو، بڕیاری دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ سەپاندنی گەڕێکی نوێی سزاکان بەسەر ڕووسیادا دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە کۆتاییهاتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی وەفدەکان هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام بەبێ کۆبوونەوەی من و پووتین چاوەڕوانی هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ مەبن.”
لەلایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ”ئایا یاریمان پێ دەکەن؟! دەمانەوێت بزانین. نابێت مۆسکۆ و کیێڤ بەمشێوەیە کات بە فێڕۆ بدەن، دەبێت بە زووترین کات ئەم جەنگە وێرانکەرە بوەستێنین، سەرۆک ترەمپ بە ئاشکرا داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆک پووتین کردووە و کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک تاکە ڕێگەچارەیە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ."
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





